ئۆتۆمبێلە نوێیەكە.. بە ئاڵتون ڕووپۆشكراوە و گولـلەنەبڕە

كۆمپانیای “دارتز مۆتۆرز” تایبەتمەندییەكانی ئۆتۆمبێلە نوێیەكەی خستەڕوو، كە بە یەكێك لە “شێتانەترین ئۆتۆمبێل لە جیهاندا دادەنرێت”.

بەپێی ڕۆژنامەی دەیلی مەیل-ی بەریتانی نرخی ئۆتۆمبێلە نوێیەكە، كە لە جۆری (Prombron SUV)یە لە 750 هەزار یۆرۆ دەستپێدەكات تا دەگاتە زیاتر لە 1.05 ملیۆن یۆرۆ، لەكاتێكدا ئەگەر كڕیار بیەوێت بەتەواوی ڕووپۆشی زێڕ بكرێت و بەتەواوی گولـلەنەبڕ بێت.

ئۆتۆمبێلەكە لە بنەڕەتدا لەسەر بنەمای ئۆتۆمبێلی “مارسیدس/ مایباخ جی ئێڵ ئێس”ی وەرزشی بونیاددەنرێت، بەڵام بە هەیكەلێك لە “كاربۆنی كیڤلەر” داپۆشراوە.

نەخشەی ناوەوەشی خەزانێكی نایاب لەخۆدەگرێت كە بە پەنجەمۆر كاردەكات بۆ جگەرە و كەلوپەلی جوانكاریی گرانبەها، سەرەڕای خەزانێكی دیكەی تایبەت بە چەكی (AK47) و خەزانی زرێپۆشی دژە گولـلە، كە لە پێستی تیمساح و مار دروستكراوە.

كۆمپانیا تایبەتمەندەكەی بواری دروستكردنی ئۆتۆمبێلی گولـلەنەبڕ، كە بارەگاكەی لە لاتیڤیایە، خزمەتگوزاریی بەرزی پاراستنی (STANAG) فەراهەمدەكات، ئەمەش ئەو ئاستەیە كە لەلایەن ناتۆوە دیاریكراوە، بەرامبەر بە 300 هەزار یۆرۆی دیكە.

ئەم ئاستە زیادكردنی زرێپۆشی بەرگەگری تەقینەوە، پاراستن لە هێرش بە بۆمبی دەستی، لوغم و گولـلەی تۆپهاوێژ لەخۆدەگرێت.

بەپێی دەیلی مەیل ئۆتۆمبێلەكە دەتوانێت بگاتە خێرایی 100 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا لە ماوەی كەمتر لە 3.8 چركەدا.

دارتز ڕووبەڕووی ژمارەیەك ڕەخنە لەلایەن چالاكوانانەوە بووەتەوە، ئەوانەی بە توندی دژایەتیی بەكارهێنانی بەشێك لە گیاندارە دەگمەنەكان دەكەن لە ئۆتۆمبێلە گرانبەهاكانیاندا.

بابەتی پێشتر

لاپەڕەیەک لە مێژووی هاوچەرخ بەبێ ناو و کاریگەرییەکانی مام جەلال بەدیناكرێت

بابەتی دواتر

ڕوونکردنەوە لەبارەی وەرگرتنی 50 دۆلار لە عومرەکارانی هەرێم دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share