ڕوونکردنەوە لەبارەی وەرگرتنی 50 دۆلار لە عومرەکارانی هەرێم دەدرێت

بەڕێوەبەری حەج و عومرەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەکاتی بەجێگەیاندنی عومرە، حکومەت 50 دۆلار لەهەر عومرەکارێک وەردەگرێت بەناوی ڕسوماتەوە.

کامەران عەلی بەڕێوەبەری حەج و عومرەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “هەر هاوڵاتییەک گەشتی عومرە ئەنجامبدات حکومەت بڕی 50 دۆلاری بەناوی ڕسوماتەوە لێوەردەگرێت، کە ئەم بڕەش ڕاستەوخۆ لە عومرەکارەکە وەرناگیرێت، بەڵکو لەو کۆمپانیایە وەردەگیرێت کە گەشتەکە ڕێکدەخات”.

باسیلەوەشکرد، “لەکاتی شەڕی داعشدا 100 دۆلار بۆ هەر عومرەکارێک وەردەگیرا، دەوترا ئەم پارەیە بۆ پاڵپشتی هێزی پێشمەرگە خەرجدەکرێتەوە، دواتر بڕەکەی بۆ 50 دۆلار کەمکرایەوە، بەڵام ڕاستەوخۆ دەچێتە خەزێنەی حکومەتەوە”.

ئاشکراشیکرد، “حکومەتی عێراقیش هەمان ڕسومات لە عومرەکارانی خۆی وەردەگرێت، لەم ڕسوماتەی هەرێمیش %50 ی وەردەگرێت”.

سەبارەت بە نرخی کۆی تێچووی گەشتی عومرە، بەڕێوەبەری حەج و عومرەی سلێمانی وتی، “نرخەکان بەپێی وەرزەکان و کاتی پشووەکان دەگۆڕێت، لەو کاتانەی پشووە یان لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزان بەهۆی ئەو خواستە زۆرەی لەسەر گەشتی عومرە دروستدەبێت، نرخی هۆتیل و تکتی فڕۆکە زۆر بەرزدەبێتەوە بۆیە نرخی گەشتەکان لەو کاتەدا زۆر بەرزدەبنەوە.

بابەتی پێشتر

ئۆتۆمبێلە نوێیەكە.. بە ئاڵتون ڕووپۆشكراوە و گولـلەنەبڕە

بابەتی دواتر

سەگ چۆن هەست بە دڵەڕاوکێی خاوەنەکەی دەکات؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

منداڵێك بە سووتان گیانیلەدەستدا

منداڵەكە ناوی یونس عەگیدە، تەمەنی پێنج ساڵە و خەڵكی قەزای سێمێلە، بەهۆی رووداوی ئاگركەوتنەوەوە گیانیلەدەستداوە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای…
Total
0
Share