پاریس سان جێرمان بارودۆخی پزیشکیی پێکراوەکانی ئاشکراکرد

یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی بەهۆی پێکانی زۆرینەی یاریزانانییەوە، بەناچارییەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، تیایدا بارودۆخی سەرجەم پێکراوەکانی ئاشکراکردووە.

بەپێی زانیارییەکان، کیلیان مباپێ تاوەکو ئێستا بەردەوامە لە بەکارهێنانی چارەسەری پزیشکی بۆ ئازاری ڕانی چەپی، بڕیارە ڕۆژی هەینی لێکدانەوەی کۆتایی بۆ پێکانەکەی بکرێت، هەر لەو ڕۆژەشدا بڕیار لە بەردەوامبوون، یاخود پشووپێدانی بدرێت.

کیلۆر ناڤاس: ئەنجامی پشکنینەکانی نێگەتیڤ بووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە دەگەڕێتەوە بۆسەر یەکەی ڕاهێنانە سەرەتاییەکان.

لیۆنێل مێسی: لە پێکان چارەسەربووە، ئەمڕۆ مەشقەکان بەشێوەیەکی ئاسایی ئەنجامدەدات.

خوان بێرنات: لە کۆرۆنا چاکنەبووەتەوە، بەردەوامە لە پشوو و وەرگرتنی چارەسەر.

نێیمار دا سیلڤا: بەشێوەیەکی تاکە کەسی دەستی بە ڕاهێنانەکان کردووەتەوە، بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بگەڕێتەوە بۆسەر مەشقە ئاساییەکان.

جۆرجینیۆ ڤایناڵدوم: بەردەوامە لە وەرگرتنی چارەسەر و گەڕانەوەی کاتی پێویستە.

ئەلیکساندەر لیتیلێر: بەردەوامە لە وەرگرتنی چارەسەر بۆ پێکانێکی سووکی قولەپێی ڕاستی.

بابەتی پێشتر

بەڵگە بە داتا.. بەهێزترین هێرشبەرانی جیهان لە خوولی ئەڵمانیا یاریدەکەن

بابەتی دواتر

پلانی پێرێز ئاشکرابوو.. چۆن مباپێ و هالاند ڕاودەکات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share