بەپێی ڕاپۆرتێکی فەرەنسی لە هەر خولەکێکدا 20 تۆن پاشماوەی پلاستیکی دەکرێتە زەریاکانەوە، ئەوەش هۆکارە بۆ زیاتر مانەوەی ڤایرۆسەکان کە بە مایکۆرپلاستیکەکانەوە دەنوسێن.
کەشتیی “ئۆدێسە پلاستیک” کە بەرهەمی پڕۆژەیەکی فەرەنسییە لە ڕۆژی شەممەی داهاتووەوە لە فەرەنساوە بەڕێدەکەوێت، بە ئەرکێکی سێ ساڵە، بە ئامانجی کەمکردنەوەی پیسبوونی دەریا و زەریاکان لە پاشماوە پلاستیکییەکان و هۆشیارکردنەوەی خەڵک لە پاشماوەی پلاستیک، کە زانایان بە توخمێکی ژەهراویی وەسف دەکەن کە زیان بە ژینگە و سروشت و مرۆڤ دەگەیەنێت.
گەشتی کەشتییەکە لە بەندەری مارسیلیا لە باشووری فەرەنسا دەستپێدەکات و تیمێکی 20 کەسی تێدایە، کە دەچنە زیاتر لە 30 شار کە بەهۆی پاشماوەی پلاستیکەوە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە.
بە وتەی بەرپرسانی پڕۆژەکە، لە هەر خولەکێکدا 20 تۆن پلاستیک دەکرێتە ناو زەریاکانەوە، بۆیە ئۆدیسی پلاستیک پلانی هەیە لە ئەفریقا و ئەمریکای باشوور و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا چارەسەرەکانی دەستپێبکات.
ههروهها له ڕێگهی ئهم گهشتهوه 300 خاوهنكار ڕاهێنانیان پێدهكرێت لهسهر ڕیسایكلینكردنی پاشماوهكان و گۆڕینیان بۆ كهلوپهلی ڕهق و بهسوود، وهك كەیبڵ و بۆری، به بهكارهێنانی ئامێری ساده و بهردهسته، سهرهڕای ههڵمهتی هۆشیاركردنهوه لهسهر پێویستیی كهمكردنهوهی بهكارهێنانی پلاستیك له ژیانی ڕۆژانەدا.
پاشماوەی پلاستیکی و ڤایرۆس
توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە ڤایرۆسە مەترسیدارەکان دەتوانن تا سێ ڕۆژ لەناو ئاودا بمێننەوە، بە مانەوە لەسەر پلاستیکەکان.
ئەو ڤایرۆسانە زیاتر ڤایرۆسەکانی ڕیخۆڵەن کە دەبنە هۆی سکچوون و تێکچوونی گەدە، وەک ڤایرۆسی ڕۆتا، ڤایرۆسەکە لە ئاودا دەمێنێتەوە بەهۆی نووسانی بە مایکرۆپلاستیکەکانەوە.
توێژەرانی زانکۆی ستێرلینگ بۆیان دەرکەوتووە، کە ئەوانەی هۆکاری نەخۆشییە درمییەکانن و مەترسی لەسەر تەندروستی دروست دەکەن.
پرۆفیسۆر ڕیچارد کویلیام، توێژەری سەرەکی پڕۆژەکە لە زانکۆی ستێرلینگ دەڵێت، بۆمان دەرکەوت کە ڤایرۆسەکان دەتوانن بە مایکرۆپلاستیکەکانەوە بلکێن و ئەمەش ڕێگەیان پێدەدات لەناو ئاودا بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بمێننەوە، ئەگەری هەیە زیاتریش بمێننەوە.
لێکۆڵینەوەکان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە مایکرۆپلاستیکەکان ڕۆڵێکی بەرچاویان هەیە لە گواستنەوەی ماددە زیانبەخشەکان لەسەر تەندروستی لە ژینگەدا.
کویلیام وتی: “ماوەی سێ ڕۆژ بەسە بۆ گواستنەوەی پلاستیکە پڕ لە ڤایرۆسەکان، لە ئاوەڕۆکانەوە تا کەناراوەکان.”
ئاماژەی بەوەشکردووە، “تەنانەت ئەگەر وێستگەی پاککردنەوەی ئاوەڕۆ هەموو هەوڵێک بدات بۆ پاککردنەوەی پاشماوەی ئاوەڕۆ، ئەو ئاوەی کە دەڕژێتە دەرەوە هێشتا تەنۆلکەی مایکرۆپلاستیکیی تێدایە، کە دواتر دەگوازرێتەوە بۆ کەنارەکان”.
باس لەوەدەکات، ئەم تەنۆلکە پلاستیکییانە ئەوەندە بچووکن کە دەتوانرێت لەلایەن مەلەوانەکانەوە بخورێت و ڕوونیکردەوە، “ئەم پارچە بچووکانەی مایکرۆپلاستیکەکان، دەتوانن مەترسییەکی گەورەی تەندروستی بن”.
کویلیام ئاماژەی بەوەشکردووە، “ڤایرۆسەکان دەتوانن بە ڕووکارە سروشتییەکانی ژینگەشەوە بلکێن، بەڵام پیسبوونی پلاستیک زۆر زیاتر لەم ماددانە دەمێنێتەوە