پارێزگاری کەرکوک ڕەزامەندی دا لەسەر دەستبەکاربوونی 398 کارمەندی دامەزراو کە پێشتر ڕایگرتبوو

ڕاکان جبوری پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکوک ڕەزامەندیی پیشاندا لەسەر دەستبەکاربوونی ئەو 398 دامەزرێنراوەی کەرتی تەندروستی کە پێشتر هەر بە بڕیاری جبوری ڕاگیرابوو.

ڕاکان سەعید جبوری پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت ڕەزامەندیی پیشانداوە لەسەر دەستبەکاربوونی 398 کارمەندی تازە دامەزراوی تەندروستی دا کە پێشتر بڕیاری ڕاگرتنیانی دابوو، ئەو ڕەزامدنییە بە جەند مەرجێک بووە.

مەرجەکانی ڕاکان جبوری:

خاڵی یەكەم: یەكێك لەم چوار خاڵەی خوارەوە بیگرێتەوە

هەڵگری هەر چوار بەڵگەنامەكەی كەركوك بێت (ڕەگەزنامە، پێناسی باری شارستانی، فۆڕمی خۆراك و كارتی زانیاری).

تاپۆی موڵكیان لە كەركوك هەبێت، بەناوی خۆیانەوە بێت یان باوك یاخود دایك.

كەسوكاری شەهید و زیندانیانی سیاسی بن و پشتگری لایەنی پەیوەندیداریان هەبێت.

باوك  یان دایكیان، فەرمانبەربن لەسەر میلاكی هەمیشەیی فەرمانگەیەكی كەركوك.

خاڵی دووەم:

ئەوانەی ئەو چوار خاڵەی سەرەوە نایانگرێتەوە، ڕەزامەندیی دەستبەكاربوونیان بۆ دەكرێت، دواتر و لە ماوەی 60 ڕۆژدا پێویستە بگوازرێنەوە بۆ پارێزگاكانى زێدی خۆیان.

بابەتی پێشتر

ڕاپۆرتێک: لە هەر خولەکێکدا 20 تۆن پلاستیک دەکرێتە زەریاکانەوە

بابەتی دواتر

لە هەرێمی کوردستان لە ڕۆژێکدا یەک بۆ سێ پیاو بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە دەکوژرێن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژمارەیەك هەلی كار راگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی ژمارەیەك هەلی كار بۆ كارمەندی رۆژانە رادەگەیەنێت. بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/ رۆژهەڵات، ژماره‌یه‌ك هه‌لی كار…
Total
0
Share