بەهۆی شەپۆلی گەرمای توندەوە زیاتر لە 100 کەس لە مەکسیک گیانیان لەدەستداوە

لە مەکسیک پلەکانی گەرما تا ئاستێکی پێوانەیی بەرزبوونەتەوە، بەوهۆیەوە تا لە ماوەی هەفتەیەکدا 104 کەس گیانیان لەدەستداوە، حکومەتی ئەو وڵاتەش هۆشداری دەدات.

بەپێی حکومەتی مەکسیک، پلەکانی گەرما گەیشتوونەتە 49 پلەی سەدی و لە رۆژانی 12 بۆ 25ی ئەم مانگەدا 104 کەس بەهۆی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە.

زۆرترین ژمارەی مردن لە ویلایەتی نویفۆ لیۆن بووە کە 64 کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئەو پلەی گەرمایەی ئێستا وڵاتەکە پێیگەیشتووە ئاستێکی پێوانەییە، ساڵانە لەم کاتەدا پلەی گەرما لەنێوان 35 بۆ 45 پلەی سەدیدا دەبێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی ژینگە: لە رێگەی پلانێکەوە هەوڵی کەمکردنەوەی کاریگەریی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا دەدرێت

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە رایدەگەیەنێت، به‌هاوكاریی به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدان لە رێگەی پلانێکەوە هەوڵی کەمکردنەوەی کاریگەریی…
Total
0
Share