نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان دیاریکرا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی نرخی ئەمپێری کارەبای بۆ مانگی ئەیلوول و خشتەی نوێی پێدانی کارەبای مۆلیدەی بۆ ئەم مانگە ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كۆبووه‌وه‌، به‌گوێره‌ی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موه‌لیدە بە (64) دینار بۆ مانگی ئەیلوول دیاریكرا، كه‌ به‌ تێكڕایی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان لەنێوان (190) بۆ (210) كاتژمێر كاریان كردووە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان (12.500) هه‌زار بۆ (13.500) هه‌زار دینار دەبێت”.

ئاشکراشیکرد، “بۆ ئەم مانگە پێویستە موەلیدە  ئەهلییەکان لە کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ بۆ 1:00 ى شەو و بەیانیان لە کاتژمێر 6:30 بۆ 8:00 ى بەیانى ئەگەر کارەباى نیشتیمانى کوژایەوە، كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ” پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە سەرپێچیكار رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتەکانی کشتوکاڵ و بازرگانیی هەرێم بێ ئاگان لەو بڕە گەنمەی عێراق دەیکڕێت

بابەتی دواتر

سەیدسادق.. تەرمی گەنجێکی تەمەن 32 ساڵ دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share