سێ لەو شەش منداڵەی بەسكێك لەدایكبوون، گیانیان لەدەستدا

بەیانی ئەمڕۆ سێ منداڵی ئەو دایكەی لە هەولێر بەسكێك شەش منداڵی بوو، گیانیان لەدەستدا.

بەشدار شەماڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی منداڵانی هەولێر، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “بەیانی ئەمڕۆ سێ منداڵی ئەو ئافرەتەی دوێنێ لە هەولێر بەسكێك شەش منداڵی بوو، گیانیان لەدەستدا”.

وتیشی، سێ منداڵەكەی دیكە لەژێر چاودێریی چڕدان و دۆخی تەندروستییان بەتەواوی جێگیرنییە”.

پێشتریش ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر سەردانی نەخۆشخانەی منداڵانی كرد و هاوسەر و خانەوادەی دایكەكەی بەسەركردەوە و لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیشدا ڕایگەیاند، “دیارییەكمان پێشكەشی باوكی منداڵەكان كردووە و ویستوومانە لە تەندروستیی دایكەكە بپرسین”.

پارێزگاری هەولێر وتیشی، ئەمە حاڵەتێكی دەگمەنە و پێشتر حاڵەتی لەمشێوەیە لە هەولێر ڕووینەداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕێكخراوی كەشناسیی جیهانی: كەشوهەوا كاریگەریی گەورەی لەسەر بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا نییە

ڕێكخراوی كەشناسیی جیهانی ئاشكرایكردووە، بۆیان دەركەوتووە كە ڕەوشی كەشوهەوا كاریگەریی گەورەی نییە لەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا. ئەمڕۆ پێنجشەممە…
Total
0
Share