130 كەس لە یارییەكی تۆپی پێدا كوژراون

لە دورگەی جاوە و لە وڵاتی ئیندۆنیسیا، شەڕ و ئاژاوە لە نێوان هاندەران و پۆلیس دروستدەبێت و نزیكەی 130 كەس دەكوژرێن.

پۆلیس بۆ كۆتایی هێنان بە كێشانە گازی فرمێسك ڕێژ بەسەر هاندەراندا دەڕژێت.

یارییەكە لە نێوان هەردوو یانەی ئەریما و بریسبایا بوو، هاندەرانی هەردوو یانەكە پێكڕژان بەسەر یەكدا و یارییەكە هەڵوەشایەوە.

130 كەس گیانی لەدەستداوە و نزیكەی 200 كەسیش بریندار بوون.

نزیكەی سێ هەزار هاندەر كەوتنە ڕووبەڕووی یەكتر بۆ شەڕ و پۆلیسیش نەیتوانی كۆنتڕۆڵی شەڕەكە بكات.

دەستبەجێ یەكێتیی تۆپی پێی ئیندۆنیسیا لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی دروستكرد بۆ بەدواداچون بۆ كێشەكە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share