بە یەک نان خواردن بووە خاوەنی زیاتر لە چوار هەزار دۆلار

پیاوێکی ئەمریکی لە ویلایەتی پەنسلڤانیای ئەمریکا لەکاتی خواردنی گوێچکە ماسییەک مروارییەکی دۆزییەوە کە نرخەکەی زیاتر لە چوار هەزار دۆلارە.

بەپێی پێگەی سکای نیوز، پیاوێکی ئەمریکی بەناوی سکۆت ئۆڤەرلاند، لە کاتی پشووی هەفتەدا لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەی ڕوویان لە چێشتخانەی “سەڵت ئەیر” کردووە، بەمەبەستی خواردنی ژەمێک گوێچکە ماسی، بەڵام لەکاتی نان خواردندا مروارییەکی گرانبەها کەوتووەتە دەمییەوە”.

سکۆت دەڵێت، “کاتێک سەرقاڵی نان خواردن بووم هەستم بە شتێکی ڕەقی شیرینی بچووک کرد لەناو دەممدا، سەرەتا هەستم کرد پارچەیەک شیرینییە، بەڵام کاتێک سەیرم کرد ڕەنگێکی بریقەداری مۆرباوی هەبوو”.

بەوتەی شارەزایانی بواری خشڵ و بەردە بەنرخەکان، نرخی مروارییەکە دەگاتە نزیکەی 4071 دۆلارە.

 

بابەتی پێشتر

بەهۆی شەڕی نێوان هاندەرانی دوو یانەی ئەندەنوسیا 129 کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆیان لە ژنێک کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وشەی ‘ئەلوو’ لە چییەوە هاتووە؟

چەندین دەنگۆ و زانیاریی جۆراوجۆر لەبارەی وشەی “ئەلوو”ـەوە بڵاوبووەتەوە، کە لەگەڵ دەستپێکردنی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە دەوترێت، هەندێک پێیان وایە…
Total
0
Share