بەهۆی شەڕی نێوان هاندەرانی دوو یانەی ئەندەنوسیا 129 کەس گیانیان لەدەستدا

دەسەڵاتدارانی ئەندەنوسیا ڕایانگەیاند، کە بەهۆی گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان هاندەرانی دوو یانەی ئەو وڵاتە دوای کۆتاییهاتنی یاریەکی تۆپی پێ 129 کەس گیانیان لەدەستداوە.

ڕووداوەکە دوای یارییەکی دێربی لەنێوان هەردوو یانەی ئاریما و پێرسبایا سورابایا بووە، دوای ئەوەی یانەی ئاریما تووشی شکست بووە لە یارییەکەدا، ئاڵۆزی لەنێوان هاندەرانی هەردوولا دروستبووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەدوای یارییەکە هاندەران چوونەتە ناو یاریگاکەوە و ڕووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە، لە یاریگاکەدا بەشێک لە یاریزانانی یانەی ئاریما هێرشیان کراوەتەسەر.

بەهۆی ئاڵۆزییەکانەوە، 129 کەس گیانیان لەدەستداوە و 180 کەسیش بریندار بوون، پۆلیس بە گازی فرمێسک ڕێژ کۆتایی بە ئاڵۆزییەکان هێناوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share