دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆیان لە ژنێک کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەتییان لە ژنێک کردووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە،  ژنێك له‌بنکەی پۆلیسی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سکاڵای تۆمارکردبوو، کە‌ دوو کەس هه‌ڕه‌شه‌ی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ وێنه ‌و ڤیدیۆ تایبه‌تییه‌كانیان لێکردووە”.‌

ئاماژە بەوەکراوە. دوای ئەو سکاڵایە پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەد لێکۆڵینەوەیان دەستپێکرد و توانییان ئەو دوو تۆمەتبارە دەستگیربکەن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، تۆمه‌تبارەکان بەناوەکانی، (ر، ج، س) و (ر، س، ع) له‌ئێستادا به‌بڕیاری‌ دادوه‌ر و به‌پێی‌ مادده‌ی‌ (2) لەیاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ڕاگیراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: ئێستا بەرەی پێشەوەی ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە گەیشت کە دەبێتە هۆی بەفربارینێکی زۆر

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “هەرئێستا ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە نزیکبووەوە کە پێشبینیدەکرێت…
Total
0
Share