لە بارەی هێرشەكانی ئێرانەوە وەزیری دەرەوە بانگێشتی پەرلەمانی عێراق دەكرێت

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

لە بارەی تۆپباران و بۆردومانەكانی ئێران بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بانگێشتی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێت.

لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، د. گەیلان قادر ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگەیاند، ئیمزای زیاتر لە 90 پەرلەمانتار لە فراكسیۆنە جیاوازەكان كۆكراوەتەوە و لە ڕێگەی پێشكەشكردنیان بە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران، داوای ڕێكخستنی دانیشتنێكی ئاسایی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێت.

پەرلەمانتارەكەی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وتی، مەبەست لە كۆبوونەوەكە، بانگێشتكردنی فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراقە لە بارەی تۆپباران و بۆردومانەكانی ئێران بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان.

د. گەیلان قادر ڕاشیگەیاند، لە ڕێگەی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە ناڕەزایی عێراق دەگەیەنن بە ئێران لە بەرامبەر هێرش و پێشێلكارییەكان.

بابەتی پێشتر

دەركردنی دراوی نوێی 20 هەزار دیناری هەڵاوسان دروستدەكات؟<br>دارایی عێراق هۆشداریدەدات

بابەتی دواتر

وەزیری نەوت بانگێشتی پەرلەمان دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق پشتگیریی زیاتری جوتیاران دەكات

وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەكی تایبەتی پێكهێناوە بۆ لێكۆڵینەوە لە پێشنیارەكان بۆ پشتگیریكردنی جوتیاران كە…
Total
0
Share