(ڤیدیۆ) دێربیی لەندەن بە بردنەوەی ئارسیناڵ کۆتاییهات

یانەی ئارسیناڵ لەنێو یاریگای خۆیدا یاریی هەفتەی هەشتەمی خولی نایابی ئینگلتەرای بەرامبەر تۆتنهام هۆتسپێرز ئەنجامدا، یارییەکە بە بردنەوەی ئارسیناڵ کۆتاییهات.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی هەشتەمی خولی نایابی ئینگلتەرا “پریمەرلیگ”، یانەی ئارسیناڵ لە یاریگای “ئیماراتس” میوانداریی تۆتنهامی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی مایکڵ ئارتێتا کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “گانەرز” لە خولەکەکانی 20، 49، 67 لەلایەن تۆماس پارتی، گابریێل جیسۆز، گرانیت شاکا-وە تۆمارکران، گۆڵەکەی “سپێرز” لە خولەکی 31 لەلایەن هاری کەینەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئارسیناڵ بە کۆکردنەوەی 21 خاڵ لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی پریمەرلیگ جێگیر بوو، یانەی تۆتنهام بە 17 خاڵەوە لە پلەی سێیەمدا بەردەوام بوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) وڵڤەرهامپتن لە کۆتا ساتەکاندا تۆتنهامی ناچاری یەکسانبوون کرد

ئەمشەو، یەکشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 15ی خولی نایابی ئینگلیزی، یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز یەکسانبوونی بەرانبەر وڵڤەرهامپتن تۆمارکرد. وڵڤەرهامپتن…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ ڕیمۆنتادای ڤیاڕیاڵی پووچەڵ کردەوە و گەیشتە فیناڵی چامپیۆنزلیگ

ئەمشەو سێشەممە، ڕووبەڕووبوونەوەی گەڕانەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لەنێوان یانەکانی لیڤەرپوڵ و ڤیاڕیاڵ ئەنجام درا، لیڤەرپوڵ سەرکەوتنێکی گەورەی…
Total
0
Share