بەفەرمی.. میلان فرۆشرا لە ئەمریکاوە بە ئەمریکا

سندووقی وەبەرهێنانی “ڕێد بێرد”ی ئەمریکی بەفەرمی پشکەکانی یانەی ئەی سی میلانی لە سندووقی وەبەرهێنانی “ئیلیۆت” کڕی.

یانە لۆمپاردییەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کردووە، سندووقەکانی وەبەرهێنانی ڕێد بێرد و ئیلیۆت گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی، تاوەکو مانگی ئەیلوولی 2022 خاوەندارێتی یانەی ئەی سی میلان بە ملیارێک و 200 ملیۆن یورۆ لەلایەن ئیلیۆتەوە پێشکەشی ڕێد بێرد دەکرێت.

جێری کاردیناڵ، دامەزرێنەر و هاوبەشی سندووقی وەبەرهێنانی ڕێد بێرد دەڵێت، “شانازی دەکەین کە بەشێک بین لە مێژووی میلان، بە پەرۆشەوە هەوڵ دەدەین ڕۆڵێکی گەورە بگێڕین لە سەردەمی نوێدا، تاوەکو ئەو کاتەی یانەکە دەگەڕێتەوە بۆ پێگەی سروشتی خۆی لە لووتکەی تۆپی پێی ئیتاڵیا و ئەوروپا و جیهاندا”.

سندووقی “ڕید بێرد” وەبەرهێنەرێکی هاوبەشە لە گرووپی “فینوای سپۆرت”، کە خاوەنی یانەی لیڤەرپوڵ و تیمی بۆستن ڕێد سۆکسە (بەیسبوڵ)، هەروەها خاوەندارێتی بەشێکی زۆری پشکەکانی یانەی تۆلۆزی فەرەنسی دەکات.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی: جگەرەکێشان ساڵانە 8 ملیۆن کەس دەکوژێت

بابەتی دواتر

دوای نۆ ساڵ ماڵئاوا مەدرید

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share