یەکێتیی تۆپی پێی عێراق لەبارەی گرژییەکانی شەوی رابردووی یاریگای نەورۆز هاتەدەنگ

یەکێتیی تۆپی پێی عێراق رایگەیاند، بەپێی ئەنجامی راپۆرتەکان رێوشوێنی پێویست بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی رووداوی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لەناو یاریگاکاندا دەگرێتەبەر.

یەکێتیی تۆپی پێی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، نیگەرانین لەو رووداوانەی شەوی رابردوو لەناو یاریگای نەورۆز لەنێوان هاندەرانی هەردوو یانەی نەورۆز و زاخۆ روویدا، بە دڵنیاییەوە بە توندی مامەڵە لەگەڵ هەر رووداوێکی گێرەشێوێنی لە یاریگاکاندا دەکەین.

لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا باسیلەوەکرد، رووداوەکانی شەوی رابردوو پێشێلکردنێکی روونی بەها وەرزشییەکان و ئەو پەیامە بەرزانەیە کە یەکێتییەکەمان هەوڵدەدات لەناو یاریگاکاندا بیچەسپێنێت.
هەر لە راگەیەندراوەکەی یەکێتیی تۆپی پێدا هاتووە، لەماوەکانی رابردوودا ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر هاندەران لە یاریگاکان و جۆش و خرۆشی بە یاریییەکان بەخشیووە بە تایبەت لە هەرێمی کوردستان، کە ئەمە بووەتە رووخسارێکی گەشی وەرزش و پێویستە پارێزگاریی لێبکرێت.

یەکێتییەکە لە کۆتایی راگەیەندراوەکەیدا جەختیکردووەتەوە، بە ئامانجی رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی رووداوی هاوشێوە، لەدوای دەرچوونی راپۆرتەکان رێوشوێنی پێویست دەگرینەبەر.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) پاریس یاریی لووتکه‌ی له‌ یوڤێ برده‌وه‌ و ڕیاڵ و سیتی به‌ سێ خاڵه‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، گه‌ڕی یه‌که‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا بۆ وه‌رزی 2022/2023 ده‌ستیپێکرد، پاریس سان جێرمان یاریی لووتکه‌ی له‌…
Total
0
Share