شارەوانیی سلێمانی: هەڵمەتی پاککردنەوەی ئاوەڕۆ و باراناوەکان بەردەوامە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، هەڵمەتی پاککردنەوەی ئاوەڕۆ و باراناوەکانی سنووری شارەکە بەردەوامیی هەیە.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، تیمی خێرای سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی کۆچ و کۆچبەران و تیمی وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە پارێزگای سلێمانی، هەماهەنگبوون لەگەڵ تیمی فریاگوزاریی شارەوانیمان لە هەڵمەتی پاککردنەوە و خاوێنکردنەوەی ئاوەڕۆ و باراناوی شەقامە گشتییەکان، کە خۆبەخشانە لە گەڕەکی فەرمانبەران، هەڵمەتی پاککردنەوە و خاوێنکردنەوەی ئاوەڕۆ و مەنهۆڵەکانیان ئەنجامدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم تیمە لە 20 پێکهاتووە کە سەرجەمیان خولیان وەرگرتووە لەسەر کارەسات و قەیرانەکانی وەک:

– لافاو

– بومەلەرزە

– ئاگرکەوتنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وردەکاریی دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی کوشتنی گەنجەکەی تەکیە راگەیەندرا

پۆلیسی سلێمانی وردەکاریی دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی کوشتنی گەنجەکەی ناحیەی تەکیە و بریندارکردنی کەسێکی ئاشکراکرد. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای‌…
Total
0
Share