شەپۆلێکی بەفر و باران لە ئەمشەوەوە دەگاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و پلەی گەرما لە زۆربەی ناوچەکان دەگاتە ژێر سفری سیلیزییەوە.
محەمەد کەلاری، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، لە ئەمشەوەوە شەپۆلێکی بەفر و باران دەگاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ هاتنی بارستەهەوایەکی سارد، لە دوای کۆتاییهاتنی شەپۆلەکە پلەکانی گەرما بەڕێژەیەکی بەرچاو نزم دەبێتەوە.
راشیگەیاند، لە زۆربەی ناوچەکان پلەی گەرما دەگاتە ژێر سفری سیلیزی و ئەگەری درووستبوونی شەختە هەیە. بەتایبەتی لە رۆژی پێنجشەممەوە سەرماکە دەستپێدەکات و بۆ ماوەیەکی درێژ بەردەوام دەبێت.