عێراق سێیەم گەورە هاوردەكارە لە توركیاوە

عێراق ڕیزبەندی سێیەم گەورە هاوردەكار لە توركیا تۆماردەكات، دوای ئەوەی ئەو وڵاتە بڕی هەناردە و هاوردەی بەڕێژەی 13.1% و 404% بەرزبووەتەوە.

دەستەی ئاماری توركیا ڕایگەیاند، هەناردەی وڵاتەكەی لە مانگی ئابدا گەیشتووەتە 21 ملیار و 337 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی و بەڕێژەی 13.1% زیادیكردووە، بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی 2021.

هاوردەی توركیا لە هەمان مانگدا گەیشتووەتە 32 ملیار و 531 ملیۆن دۆلار، بە بەرزبوونەوە بەڕێژەی 40.4%، بەراورد بە ئابی 2021.

دەستەكە ئاشكرایكردووە، عێراق لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان سێیەم هاوردەكارە لە توركیاوە لە مانگی ئابدا بە بەهای یەك ملیار و 258 ملیۆن دۆلار، لەكاتێكدا ئەڵمانیا ڕیزبەندی یەكەمی گرتووە لەڕووی هاوردەكردن لە توركیاوە بە یەك ملیار و 664 ملیۆن دۆلار، دوای ئەویش ویلایەتە یەكگرتووەكان لە پلەی دووەمدا دێت بە یەك ملیار و 483 ملیۆن دۆلار، ڕیزبەندی چوارەمیش بۆ بەریتانیایە بە یەك ملیار و 104 ملیۆن دۆلار پێنجەمیش ڕوسیایە بە 949 ملیۆن دۆلار.

هەروەك ڕوونیكردووەتەوە هاوردەكردنی عێراق لە كانونی دووەم تا ئابی ڕابردوو گەیشتووەتە هەشت ملیار و 609 ملیۆن دۆلار.

عێراق زۆرینەی شمەك، كەلوپەل و ماددە خۆراكییەكانی لە وڵاتانی دراوسێ و بەتایبەتیش توركیا و ئێرانەوە هاوردەدەكات، بەڕێژەیەكی كەمیش لە وڵاتانی ئوردون و كەنداوی عەرەبییەوە.

بابەتی پێشتر

گرنگترە لە ئۆتۆمبێلەکانی.. مەسک ڕۆبۆتە بەناوبانگەکەی نمایش دەکات

بابەتی دواتر

ڕۆژێكی ئەم هەفتەیە دەكرێتە پشوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share