پزیشکێکی پسپۆڕ: چا خواردنەوە پاش بەربانگ باش نییە

پزیشکێکی پسپۆڕ هۆشداریی دەدات لە خواردنەوەی چا پاش شکاندنی رۆژوو و نانخواردن.

د. رەوا حەمە‌ ‌غەریب، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەریی گورچیلە رایگەیاند، باشترە رۆژوەوانان راستەوخۆ دوای نانخواردن چا نەخۆن، بەڵکو باشترە بخرێتە دوای نوێژی تەراویح یاخود نوێژی خەوتنان.

ئاماژەی بەوەشدا، باشترە رۆژوەوانان لەکاتی پارشێودا دووربکەونەوە لە خواردنەوەی چا یاخود زۆر بە روونی بیخۆنەوە، چونکە چا بەهۆی زۆریی ماددەی کافاین تێیدا وا لە کەسەکە دەکات لە کاتەکانی رۆژدا توشی وشکبوونەوە ببێت و بەمەش کاریگەریی لەسەر گورچیلە دروستدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی دۆخی ئەو پیاوەی هاوسەرەکەی ئەندامـ.ـی نێـ.ـرینەی بڕی

بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو پیاوەی هاوسەرەکەی ئەنـ.ـدامی نێریـ.ـنەی بڕی کاری پێویستی بۆ ئەنجامدراوە. د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری…
Total
0
Share