بەم رێگەیانە خۆت لە هەستیاریی وەرزی رزگاربکە

لەگەڵ هاتنی وەرزی پایز نیشانەکانی هەستیاری وەک پژمە، خورانی لووت و قورگ و سووربوونەوەی چاو زیاتر دەردەکەون، بەڵام بە چەند رێگەیەک دەتوانیت کەمیان بکەیتەوە لەوانەش:

-دوورکەوتنەوە لەو هۆکارانەی هەستیاری دروستدەکەن وەک مانەوە لەناو چیمەن، بۆنکردنی گوڵ، ئەو پاککەرەوانەی هەستیاری دروستدەکەن، بۆ ئەمانەش باشترە دەرگا و پەنجەرەی ناوماڵ، ئۆتۆمبێلەکەتبە داخراوی

بهێڵیتەوە بە تایبەت لە کاتەکانی بەیانیان و نیوەڕوان، هەوڵبدە لەو کاتانەدا لەماڵەوە بمێنیتەوە ئەگەر ناچاربوویت بڕۆیت لە کاتی گەڕانەوەت پۆشاکەکانت بگۆڕە و خۆت بشۆ.

-سپرا یان قەترەی پاککەرەوەی لوت ئەوانەی سروشتین بە شێوەی رۆژانە بەکاربهێنە، سەبارەت بە جۆرەکەی باشترە راوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ بکرێت.

-بەکارهێنانی دەرمانی دژە هەستیاری کە باشترە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە دیارییبکرێت.

-بەکارهێنانی هەندێک جۆر لە گیادەرمانییەکانی وەک Petasites hybridus، دەکرێت کاریگەریی لەسەر کەمکردنەوەی نیشانەکانی هەستیاری هەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستيی كەركوك قسەی جیاواز لەبارەی تۆماركردنی حاڵەتی توشبوون بە كەڕووی ڕەش دەكات

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی كەركوك و بەڕێوەبەری یەكەی گشتی لە تەندروستیی پارێزگاكە قسەی جیاواز لەبارەی تۆماركردنی حاڵەتی توشبوون بە…
Total
0
Share