پەتایەك بڵاوبووەتەوە.. پزیشكێك نیشانەكانی و چۆنیەتی خۆپاراستن رووندەكاتەوە

پەتایەكی نوێ بڵاوبووەتەوە و پزیشكێكی پسپۆر سەرەڕای روونكردنەوەی نیشانەكانی، رێنماییەكانی خۆپاراستنیش باسدەكات.

دكتۆر زانیار ئاغال، پزیشكی پسپۆڕی بواری هەناو رایگەیاند، پەتایەكی نوێ بڵاوبووەتەوە و، لەم دوو هەفتەیەدا هەڵکشانێکی بەرچاو هەیە لە ژمارەی تووشبووان، بە کۆمەڵە نیشانەیەک کە بریتین لە، (کۆکە، تا، لەش داهێزران، سەرئێشە، نەمانی بۆن و تام و تاڵیی ناو دەم).

لەبارەی جۆری پەتاكەشەوە دەڵێت، “هێشتا بەلامانەوە روون نییە چی میکرۆبێکە، بەڵام بە ئەگەری زۆرەوە ئەمجارەش کۆرۆنایە”.

سەبارەت بە بڵاوبوونەوەشی لە سلێمانی ئەو پسپۆڕە دوو هۆكار دەخاتەڕوو، درەنگ کردنەوەی قوتابخانەکان کە جاران پەتاکان تەنها لە پاییزاندا هەبوون، دووەمیش گەڕانەوەی سەردانکەرانی مەککە کە لەوێ پەتایەکی بەهێز لە ئێستادا هەیە.

بۆ خۆپاراستنیش دكتۆر زانیاری ئاغال چەند رێنماییەك دەخاتەڕوو:

1- وەکو هەموو پەتایەک، کە نەخۆش کەوتیت هەر خۆت نیت، بەڵکو بەرپرسیارێتیت لەسەرە کە هەتا بتوانیت کەسی دیکە تووش نەکەیت. دەمامک، دەست و پلی پاک و نەپژمین و نەکۆکین بەسەر خەڵکدا. خۆ قوفڵکردن لە ماڵەوە کە نەخۆش کەوتیت.

2- زۆر گرنگە ناوەندەکانی پەروەردە و بەڕێوبەرایەتییەکان ئاسانکاری بکەن، ئەوەی تووشبوو مۆڵەتی بدەنێ.

3- گەر نەخۆشیی درێژخایەنت هەیە و تووشی ئەم پەتایە بوویت، دەستبەجێ سەردانی پزیشک بکە، هەرگیز لەملا و لەولا دەرمان وەرمەگرە.

4- هیچ دەرمانێک جگە لە پاراستۆل وەرمەگرە، گەر دەرمانی زیاترت پێویست بوو ئەوە پزیشک بڕیارت بۆ دەدات نەک خۆت یان کەسێکی دیکە.

بابەتی پێشتر

کاندیدێکی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کشایەوە

بابەتی دواتر

وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share