سوپاسالاری ئێران هۆشداری دەداتە هێزەكانی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان

سوپاسالاری ئێران هۆشداریی توند دەداتە هێزەكانی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان و ڕایدەگەیەنێت، “زانیاریی تەواومان لەسەر بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە هەریر و هەولێر و دهۆك هەیە و ئەگەر ڕێگری لە درۆنەكانمان بكەن وەڵامێكی توندمان بۆیان دەبێت”.

محەمەد باقری سوپاسالاری ئێران ڕایگەیاند، زانیاریی تەواومان لەسەر بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە و بە تایبەت لە هەریر، هەولێر و دهۆك هەیە و ئەگەر ڕێگری لە درۆنەكانمان بكەن وەڵامێكی توندمان بۆیان دەبێت”.

ڕاشیگەیاند، لەمكاتەدا هیچ كارێكمان لە دژی ئەمریكییەكان نییە و بە مافی یاسایی خۆمانی دەزانین ڕووبەڕووی هەر كردەوەیەكی دوژمنكارانە ببینەوە و لە كاتی خۆیدا ئەم مافە بەكاردەهێنین و وەڵامێكی توندمان بۆ نەیارەكانمان دەبێت.

بابەتی پێشتر

گەنجێك لە دەریاچەی دوكاندا خنكا

بابەتی دواتر

بڕیارێكی نوێ بۆ بەركەوتووانی چەكی كیمیایی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share