گەنجێك لە دەریاچەی دوكاندا خنكا

گەنجێكی بە ڕەگەزعەرەبی سووری كە نیشتەجێی شاری هەولێر بووە لەگەڵ چەند هاوڕێیەكی بە مەبەستی گەشتكردن سەردانی قەزای دوكانیان كردووە و لەكاتی مەلەكردن لە دەریاچەی دوكان خنكاوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، تەرمەكەی لەلایەن گەنجێكی قەزاكەوە دەرهێنراوەتەوە و دواتریش تیمی مەلەوانی و پۆلیسی فریاكەوتن و ئاسایشی دوكان تەرمەكەیان گەیاندە نەخۆشخانەی شەهید غەریب هەڵەدنی لە دوكان دوای تەواوكردنی ڕێكارە پزیشكی و یاساییەكان تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادی لە سلێمانی كرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“ئەو تێكدەرانەی داواكاری ڕەوای خوێندكارانیان قۆستووەتەوە دەستگیردەكرێن”

سەرچاوەیەكی بەرپرس ڕایدەگەیەنێت، ھێزە ئەمنییەکان دەستیانکرد به دەستگيركردنى “ئەو تێکدەرانەی داواكارى ڕەوای خوێندکارانیان قۆستۆتەوە”. سەرچاوەیەكی بەرپرس و ئاگادار…
Total
0
Share