سێ ئەندامی یەک خێزان بەهۆی پێوەدانی مارێکەوە گیانیان لەدەستدا

لە وڵاتی زیمبابۆی سێ ئەندامی خێزانێک بەهۆی پێوەدانی یەک مارەوە یەک بەدوای یەک گیانیان لەدەستدا.

پێگەی نیوز ویک ڕایگەیاند، ” لە گوندی مۆریمبیکای زیمبابۆی ژنێک و کچێکی و برازایەکی یەک مار پێوەی داون و یەک بەدوای یەک گیانیان لەدەستداوە”.

ئاشکراشیکرد، “ڕووداوەکە بە شێوەیەک بووە، سەرەتا مارەکە بە کچی ماڵەکەوەی داوە کاتێک دایکی ویستوویەتی یارمەتی بدات و دووریبخاتەوە مارەکە بە سنگییەوە داوە، لەو کاتەشدا برازاکەی لەماڵەکەیان بووە کە ڕووداوەکەی بینیوە لە ترساندا ڕایکردووە، بەڵام مارەکە بە قاچی ئەویشیەوە داوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ” هەرچەندە بریندارەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی درەنگ گەیشتنیان و ژەهراویبوونی مارەکە گیانیان لەدەستداوە”.

ئەو مارەی خێزانەکەی کردووەتە قوربانی لە جۆری مامبای ڕەشە، کە بە مەترسیدارترین و خێراترین مار لە ئەفریقا ناسراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێستا بیکڕە و دواتر پارە بدە.. “ئەپڵ” بە خزمەتگوزارییەکی نوێ کڕیاران ڕادەکێشێت

کۆمپانیای “ئەپڵ” لە کۆنفرانسی ساڵانەیدا بۆ پەرەپێدەران ئاشکرایکردووە، لەڕێی خزمەتگوزارییەکی نوێوە بەکارهێنەران دەتوانن بەرهەمەکانی کۆمپانیاکە بکڕن و دواتر…
زیاتر ببینە

بەهۆی جەستە زەبەلاحەکەیەوە قەڵەوترین پیاوی بەریتانیا تا ئێستا بەخاکنەسپێردراوە

لەدوای مردنی قەڵەوترین پیاوی بەریتانیا کێشەی بەخاکسپاردن یان سوتاندنی تەرمەکەی کێشەی بۆ کەسوکارەکەی دروستکردووە بەهۆی گەورەیی قەبارەیەوە. رۆژنامەی…
Total
0
Share