ئەمریكا سزای بەسەر ژمارەیەك لە كۆمپانیاكانی بواری نەوت و پترۆكیمیایی ئێراندا سەپاند.
ئەنتۆنی بلینكین وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، وڵاتەكەی شكست بە هەوڵەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەهێنێت بۆ فرۆشتن و هەناردەكردنی نەوت و وزەی ئێران بە وڵاتانی دیكە.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، سزا نوێیەكانی ئەمریكا بۆ سەر كەرتی نەوت و پترۆكیمیایی ئێرانە كە ئامانج لێی زیانگەیاندنە بە ئابوری ئەو وڵاتە.