ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردنی چەند کەسێکی ڕاگەیاند کە باندی دزیان پێکهێنابوو و لە چەند گەڕەکێکیش تاوانی دزییان ئەنجامدابوو.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، “بەمەبەستی پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتییان لە دوو کردەوەی جیاوازدا چوار تۆمەتبار دەستگیرکران”.
ئاشکراشیکرد، “سێ لەتۆمەتبارەکان بەنای (د ، و ،ع) و(م ، ج ، ح ) و (ھ ، ھ، ئ) دانیشتووی ناحیەی تەکیەی کاکەمەندن ، باندێکێ دزیکرنیان پێکهێنابوو ، لە شاری سلێمانی لە مزگەوتی ڕەحمان لەگەڕەکی کانی کوردە، لە مزگەوتی فیردەوس لەگەڕەکی ڕاپەڕین لە شوێنێکی فرۆشتنی چیمەنتۆ و چەو و لم کە خاوەنداریەتیەکەی دەگەڕێتەوە بۆ مامی یەکێک لەتۆمەتبارەکان ، لەگەڵ دزینی ماتۆڕسکیلی هاوڵاتییان، لەکاتی لێکۆڵینەوەدا یەکێک لەتۆمەتبارەکان ئاشکرای کرد لەلایەن تۆمەتبار (ھ ، ھ ، ئ) دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەری “.
ئاماژەی بەوەشکرد، ” لە کردەوەیەکی دیکەی هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی تۆمەتبارێکی دیکەیان بەناوی (ج ، ئ ، ج ) لە گەڕەکی پیرادییەکانی ناحیەی شۆڕش دەستگیرکرد ، کە هەستاوە بە دزینی ماتۆڕسکیلی هاوڵاتییان و پاش تەلەفکردن و پارچەپارچە کردنیان ویستوێتی لەبازاڕدا بیفرۆشێت”.
باسی لەوەشکرد، ” تۆمەتبارەکان سەرجەمیان لەسەر داوای یاسای هاوڵاتییان و بەبڕیاری دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەکانی (446،393) لەیاسای سزادان ڕاگیراون لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە”.
ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەشڵێت، “ماتۆڕسکیلێک و چەندین پارچەی ماتۆڕسکیل کە دزرابوون لەلایەن تۆمەبارەکانەوە و چەندین کەلوپەلی سەربازیش بەبڕیاری دادوەر لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستیبەسەردا گیراوە”.