شارەزایەکى کەشناسى رایدەگەیەنێت، شەپۆلێکی بەهێزی باران بارین دەرکەوتووە.
شاڵاو هیدایەت، شارەزاى بوارى کەشناسى رایگەیاند، بەپێى ئاماژە سەرەتاییەکان شەپۆلێکى بەهێزى باران دەرکەوتووە کە لە 5ى ئازارى داهاتوو و رۆژانى داهاتوو دەبێت.
باسى لەوەشکرد، سەرچاوەى شەپۆلەکە دەریای ناوەڕاست و دەریاى سووره، هاوکات تۆپەڵه هەوایەکی شێداری مەداری لە ناوچەی کەمەرەیی ئەفەریقی کاریگەرى لەسەر شەپۆلەکە دەبێت.
لەگەڵ جێگیربوون و نزیکبوونەوەى زیاتر لە وادەى شەپۆلەکە زانیاریى زیاتر دەخەنەڕوو، شاڵاو هیدایەت وادەڵێت.
دووپاتیشیکردەوە، لە 10 رۆژى سەرەتاى مانگى ئازار سێ شەپۆلى بەرفراوان و باشى تێدایە.
روونیشیکردەوە، بەپێى سێ ناوەندى پێشبینکردنى بەناوبانگى جیهانى (UKMOی بەریتانی، APECی کۆری و ECMWF ئەوروپی) پێشبینى دەکرێت مانگەکانى داهاتوو تەڕ و باراناوى بن و لە هەموو مانگەکانى پێشتر باشتربن.