لەمڕۆوە نرخی سەرجەم جۆرەكانی بەنزین لە سلێمانی دادەبەزێندرێن و هەر لیترێك بەنزین 50 دینار هەرزانتر دەكرێت.
بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ”لە ئێوارەی ئەمڕۆوە نرخی سەرجەم جۆرەکانی بەنزین لە سلێمانی دادەبەزن”.
وتیشی، هەریەك لە بەنزینی نۆرماڵ، موحەسەن و سوپەر 50 دینار دادەبەزن.
هۆكارەكەشی بۆ دابەزینی نرخ لە بۆرسەی جیهانی و زۆری خستنەڕوو گێڕایەوە.
لە ماوەی ڕابردوودا زیاتر لە سێ جار نرخی بەنزین دابەزێندران، دوای ئەوەی چەند مانگی ڕابردوو نرخەكەی لە شارەکانی هەرێم بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی.