گەنجێکی ڕۆژئاوای کوردستان لە ڕووباری زراران خنکا

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران ڕاگەیاند، گەنجێکی ڕۆژئاوای کوردستان شەوی ڕابردوو لە ڕووباری زراران له‌ سنووری قەزای مێرگەسۆر خنکا .

بەیار باڵەکی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند،” شەوی ڕابردوو ئاگادارکراینەوە بە بوونی ڕووداوێکی خنکان لە ڕووباری زراران له‌ سنووری قەزاى مێرگەسۆر، کە گەنجێکی تەمەن 22 ساڵان خنکاوه‌ به‌ ناوی ( یوسف ئه‌حمد موراد ) و تەمەنی 22 ساڵە و خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە.”

باسی له‌وه‌شكرد، “هاوڵاتییەکە لە یەکێک لە کێلگە پەلەوەرییەکانى نزیک لە ڕووبارى زراران کرێکارى کردووە، بەوتەی هاوڕێیەکەى كه‌ لەگەڵیدابووە، بەمەبەستى ڕاوکردنى ماسى چووه‌ته‌سه‌ر ڕووباره‌كه‌ و دواتر کەوتووه‌ته‌ نێو ڕووباره‌كه‌ و خنکاوه‌.

هەروەها ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە و ڕەوانەی پزیشکی دادیی سۆران کرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ئاشكرادەكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، كار بۆ ئەوە دەكەن لە هەمواری یاسای بودجەدا بابەتی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم یەكلابكرێتەوە…
زیاتر ببینە

دادگای پێداچوونەوە: بڕیاری سزادراوانی بادینان هێشتا پله‌ی كۆتایی وه‌رنه‌گرتووه‌

ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕونکردنەوەیەکی لەبارەی سزادراوانی بادینانەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، ئه‌و بڕیاره‌ هێشتا…
Total
0
Share