پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێکی تیرۆر و ماددەی هۆشبەری دەستگیرکرد

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، کە تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە، داواکراوبووە بە ماددەکانی تیرۆر و ماددەی هۆشبەر، ئەو تۆمەتبارە پێشتر ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بووەتەوە و پێنج کەسی لێ بریندارکردوون.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هۆگر عەزیز وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ” هێزەکانمان لە هەولێر توانییان تۆمەتبارێکی زۆر مەترسیدار لەناو شاری هەولێر دەستگیربکەن کە چەندین کەرەستە و تەقەمەنیی پێبووە”.

وتەبێژی پۆلیس دەڵێت، “ئەو تۆمەتبارە تەمەنی 31 ساڵە و بە دوو مادەی 3ی تیرۆر و 30ی هۆشبەر داواکراوبووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەدا دەستگیراوە بەسەر سێ دەمانچە، دوو نارنجۆک، ماددەی هۆشبەر لە جۆرەکانی جامایکا و حەبی ترامادۆڵ.

بەپێی وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، ئەو تۆمەتبارە پێشتر چەند جارێک ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بووەتەوە و لەو ڕووبەڕووبوونەوانەشدا پێنج ئەندامی هێزە ئەمنییەکان دەستگیرکراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشڕەو مەلاوەیسی: ئەگەر دروشمی ئارامییەكەیان لە كاتی بانگەشە بۆ هەولێر بەمشێوەیە بێت دوای هەڵبژاردن چۆن دەبێت؟

پێشڕەو مەلاوەیسی رۆژنامەنووس و میدیاكار لە نووسینێكیدا دەڵێت، “ئەگەر دروشمی ئارامییەكەیان بەمشێوەیە بێت بۆ خەڵكە بەش مەینەتەكەی هەولێر،…
Total
0
Share