گەورە حەشارگەیەكی چەكی داعش لە ڕۆژئاوای كوردستان ئاشكراكرا

هێزەكانی هەسەدە حەشارگەیەكی چەك و تەقەمەنیی داعشیان لە دەوروبەری تل حەمیسی باشوور كۆنتڕۆڵدەكەن و دەشڵێت، پلانێكی تیرۆرستیی مەترسیداریشیان پوچەڵكراوەتەوە.

هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، لە چێوەی هەڵمەتە ئەمنییە وردەكان و لە درێژەی پرۆسەی مرۆیی و ئاسایش دژ بە شانەكانی داعش، هێزەكانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزی ئاسایشی ناوخۆیی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستیانگرتووە بەسەر بڕێكی زۆری چەك، كەلوپەلی سەربازی و ماددەی تەقینەوە كە بۆ پڕچەككردنی شانەكانی داعش لە گوندی (قیروان) لە دەوروبەری تل حەمیسی باشوور شاردرابووەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە پڕۆسەی گەڕانەكە پشتبەست بە زانیاریی هەواڵگری و دانپێدانانی ژمارەیەك لە ئەندامانی داعش بووە كە بەمدواییە لە كەمپی هۆل دەستگیركراون.

ڕوونیشیكردووەتەوە، حەشارگەكە گەورەترین حەشارگەی چەك بووە كە لەلایەن هێزەكانیانەوە كۆنتڕۆڵكراوە لە دوای شەڕی باغۆز، دووەم لێدانی گەورەشە لە داعش پاش شەڕی بەندینخانەی سناعە.

لەڕێی لێكۆڵینەوە و زانیارییە هەواڵگرییەكانەوە دەركەوتووە ڕێكخراوەكە هەوڵیداوە ئەو چەك و تەقەمەنییانە لە هێرشێكی پلان بۆداڕێژراودا بۆ سەر كەمپی هۆل و دەورورەی شارۆچكەی هۆل و ڕۆژهەڵاتی شاری حەسەكە بەكاربهێنێت.

 

بابەتی پێشتر

چەند مووشەكێك ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغداد و پەرلەمانی عێراق كران

بابەتی دواتر

بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆردومانی سنووری پارێزگای دهۆك كرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share