شەش یاریزان بۆ وەرزی نوێ لە بەرشلۆنە یاری ناکەن

کۆبوونەوە بەردەوامەکانی نێوان خوان لاپۆرتای سەرۆکی بەرشلۆنە و چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەر، پێشنیازی فرۆشتنی شەش یاریزانی لێکەوتووەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆرتاڵی “دۆن بالۆن”، لەنێوان لاپۆرتا و چاڤی-دا بڕیاردراوە شەش یاریزان بخرێنە لیستی فرۆشتنەوە، یاریزانەکانیش پێکهاتوون لە: سێرجینیۆ دێست، کلیمۆنت لۆنگلێت، کە وادەی خواستیان کۆتاییهاتووە، هەروەها ئێریک گارسیا.

لە پێگەکانی دیکەشدا، فرانک کیسێ، پابلۆ تۆرێ، ئەلێکس کۆلادۆ ناویان لەنێو لیستەکەدا هاتووە.

لەڕێگەی فرۆشتنی ئەم یاریزانانەوە، بەرشلۆنە بڕێکی زۆر بۆ سەر داهاتی یانەکە دەگەڕێنێتەوە، لە هەمان کاتدا ڕێخۆشکەر دەبێت بۆ واژۆکردن و ناونووسکردنی یاریزانی نوێ.

بەرشلۆنە لە مێرکاتۆی هاوینەی 2023دا سەرکەوتووبووە لە کڕینی ئیلکای گۆندوگان، ئینیگۆ مارتینێز، هەروەها نزیکن لە گواستنەوەی ڤیتۆر ڕۆکی و ئۆریۆل ڕۆمیۆ.

بابەتی پێشتر

چۆن دەزانیت کەسێک خۆر بردوویەتی؟

بابەتی دواتر

ئەنچیلۆتی بۆ پێرێز: هێشتا داواکارییەکەم جێبەجێ نەکراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share