ساڵح ژاژڵەیی: درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان لە بەرژەوەندیی پەرلەمانتاراندایە

ئەندامێكی پێشووی جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، لایەنەكان ترسیان لە هەڵبژاردن هەیە بۆیە دەیانەوێت تەمەنی پەرلەمان درێژبكەنەوە و دەشڵێت، “ئەگەر بزوتنەوەی گۆڕان-یش لە درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەماندا بەشداربێت ئەوا بۆ وەرگرتنی پلە و پۆستە”.

ساڵح ژاژڵەیی، ئەندامی پێشووی جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لایەنەكان ترسیان لە هەڵبژاردن هەیە بۆیە دەیانەوێت تەمەنی پەرلەمان درێژبكرێتەوە بە تایبەت كە هەوڵێك هەیە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق سەرپەرشتیی پڕۆسەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستانیش بكات.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “ئەگەر بزوتنەوەی گۆڕان لەم خولەی پەرلەمان بەشداربێت لە درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان ئەوا بۆ وەرگرتنی پلە و پۆستە و جگەلەوەش درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان لە بەرژەوەندیی پەرلەمانتارانە كە مووچەیەكی باش وەردەگرن”.

بابەتی پێشتر

كار بۆ ئاشكراكردنی چارەنووسی 150 هەزار كەسی بێسەروشوێن دەكرێت

بابەتی دواتر

"ئەگەر گۆڕان دەنگبدات بە درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان لادانە لە ڕێبازی بزوتنەوەكە"

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكایەتیی یەكێتی: ڕێگەنا‌دەین سلێمانی بکرێتە قوربانیی ململانێ و نائارامییه‌ سیاسییەکان

سەرۆكایەتیی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، سلێمانی هەمیشە پێشەنگ بووە و لە ڕووداوە كۆمه‌ڵایه‌تی، مێژوویی، سیاسی، ڕووناکبیری و ئەدەبییه‌كاندا ڕه‌چه‌شكێن بووه…
Total
0
Share