“ئەگەر گۆڕان دەنگبدات بە درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان لادانە لە ڕێبازی بزوتنەوەكە”

پەرلەمانتارێكی پێشووی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دواخستنی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان هیچ بیانوویەك هەڵناگرێت و جەختیشدەكاتەوە، “ئەگەر گۆڕان دەنگبدات بە درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان لادانە لە ڕێبازی بزوتنەوەكە”.

عەبدولرەحمان عەلی پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان و دواخستنی هەڵبژاردن لەم دۆخەی ئێستادا هیچ بیانوویەك هەڵناگرێت و یەكێك لە گرفتە گەورەكان نەبوونی دەستوورێكە بۆ هەرێمی كوردستان كە بتوانرێت چوار ساڵ جارێك لە دەستووردا هەڵبژاردن دیاریبكات و بیانوو بۆ دواخستنی هەڵبژاردن نەهێندرێتەوە.

ڕاشیگەیاند، درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستان دەخاتە ژێر پرسیارەوە و بزوتنەوەی گۆڕان پێشتر دژی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان بووە و پێموانییە لەم خولەشدا كار بۆ درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان بكات و ئەگەر گۆڕان دەنگبدات بە درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان لادانە لە ڕێبازی بزوتنەوەكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەگەری هێرش بۆسەر هەسەدە هەیە
گروپ و میلیشیاكان دژ بە ڕۆژئاوای كوردستان یەكدەخرێن

گۆڕانكاری و یەكخستنەكان كە گروپی “سوپای نیشتمانیی سوریا”ی پشتیوانیكراو لەلایەن توركیاوە ئەنجامیدەدات، سەرەڕای ڕاهێنانە سەربازییەكان بە چەكدارەكانیان لە…
Total
0
Share