فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لە دەوروبەری ناوچەی سەوزی بەغداد خرایە خوارەوە.
سەرچاوەیەكی ئەمنیی عێراق هەواڵی خستنەخوارەوەی فڕۆكەكەی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، باڵیۆزخانەی ئەمریكا زەنگی ئاگاداركردنەوەی بەهۆی فڕۆكەكەوە لێداوە، بەبێ ئەوەی وردەكاریی زیاتر ئاشكرابكات.
بەپێی میدیا عێراقییەكانیش خستنەخوارەوەی فڕۆكەكە لەڕێی لەرەلەری جامكردن (التشویش) یان بەهۆی هەڵەیەكەوە بووە لە فڕۆكەكەدا.
نەزانراوە بێفڕۆكەوانەكە بۆمبڕێژكراو بووە یان بۆ مەبەستی پشكنین و وێنەگرتن بووە.