لە شەقامی 30 مەتری سلێمانی، ئۆتۆمبێل لە هاوڵاتییەکی دا و دوای گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.
سامان نادر لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی 122 بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ” نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شەقامی 30 مەتری نزیک بەنزینخانەی هەوار، ئۆتۆمبێل لە هاوڵاتییەکی داوە، دوای گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانیلەدەستدا”.
وتیشی، “هاوڵاتییەکە ناوی سدیقە، تەمەنی 42 ساڵە و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە”.