یەکەم کۆنگرەى مێسی لەگەڵ یانەى ئینتەرمەیامی

مێسی بۆ یەکەمجار بە درێسی یانەى ئینتەرمەیامییەوە بەشداری کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی کرد.

مێسی ئاماژەى بەوەدا کە ئەو هەموو ناسناوەکانی بەدەستهێناوەو هیچ شتێکی بەلاوە گرنگ نەماوە.

جەختیشی کردەوە کە ئامانجی ئەوەیە زۆرترین ناسناو بۆ مەیامی بەدەست بهێنێت.

پوختەى قسەکانی مێسی

– ئێمە دڵخۆشین بە بەدەستهێنانی ئامانجەکەمان کە گەیشتن بوو بە یاریی کۆتایی، ئێستا پاڵەوانێتیەک لەبەردەمماندایە بۆ بردنەوەى

– من دڵخۆشم بەو بڕیارەى کە داومە نەک تەنها وەرزشی، بەڵکو لە پێناو خێزانەکەم بوو

– تیپەکەمان ڕۆژانە گەشەى باش دەکات و هاندەران توشی سەرسورمان بون کە ڕۆژانە ڕاهێنانی بەهێز دەکەین بۆ ئەوەى ئاستمان بەرزتر بێتەوە

– من هاتوم بۆ ئێرە بۆ یاریکردن و بەردەوام بون لە چێژ بینین لە تۆپی پێ

– چونم لە بەرشلۆنەوە بۆ پاریس قورس بوو، بەڵام ئێستا لە ئەمریکا دۆخەکە جیاوازە

– هێشتا نازانین لەکوێ ئەژین یان چ خانویەک دەدۆزینەوە، بەڵام سوربوین لەسەر هاتن بۆ ئەمریکا

– تۆپی ئاڵتون زۆر گرنگ نییە بەلامەوە، زیاتر بیر لە نازناوە بەکۆمەڵەکان دەکەینەوە

– ئەگەر تۆپی ئاڵتونی هەشتەمم بەدەستهێنا شتێکی باشە، نەشبوو ئاساییە

– بەدەستهێنانی ناسناوی لیگا کەپ شتێکی گرنگە بۆ هەمومان

– هەموو ئامانجەکانم لە کاروانی وەرزشیمدا بەدەستهێناوە، ئێستا کۆمەڵێک ئامانجی نوێم هەیە لەگەڵ یانەیەکی نوێدا

– گرنگترین شتم بەدەستهێناوە کە مۆندیالە، ئیتر هیچ شتێکی تر نەماوە لام گرنگ بێت، تەواو

– چونم بۆ پاریس بەرنامە بۆ دارێژراو نەبوو، نەمدەویست بەرشلۆنە جێبهێڵم

– هەموو شتێکم بەدەستهێناوە بە مۆندیالەوە، هیچی تر گرنگ نییە دواى ئەوە

بابەتی پێشتر

عەلی عەلاق بەڵێنێك بە سلێمانی دەدات

بابەتی دواتر

نرخی نەوت گۆڕانكاری بەسەردا هات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share