پەرلەمانتارێك وادەی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلول ڕادەگەیەنێت و هەواڵێكی پێشتری ئێستا دووپاتدەكاتەوە.
هێڤیدار ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی ڕایگەیاند، “بە ئیزنی خودا” سەرەتای ھەفتەی داهاتوو مووچە دابەشدەکرێت.
بەپێی وتەی ئەو پەرلەمانتارەش بێت دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە دەكەوێتە سەرەتاكانی مانگی تشرینی یەكەمەوە.
پێشتر تۆڕی میدیایی ئێستا پشتبەست بە زانیارییەكان لە وەزارەتی داراییەوە بڵاویكردەوە، لە دووی تشرینی یەكەم كە دەكاتە یەكشەممەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلول دەكرێت.
ئەمەش لە كاتێكدایە داهاتی نەوتی فرۆشراوی هەرێم گەڕاوەتەوە و بڕی پارەی پێویست بۆ مووچەی فەرمانبەران ئامادەیە.