ئەپڵ دروستكردنی ئایفۆن لە چینەوە بۆ وڵاتێكی دیكە دەگوازێتەوە

پاش كەمتر لە مانگێك بەسەر ڕاگەیاندنیدا، كۆمپانیای ئەپڵ ڕایگەیاند، دەستدەكات بە دروستكردنی نوێترین مۆبایلی (ئایفۆن 14) لە وڵاتێكی دیكە، لە هەوڵێكدا بۆ گواستنەوەی هەندێك لە بەرهەمەكانی لە چین.

كۆمپانیاكە بەمدواییە نوێترین بەرهەمەكانی خستەڕوو، لەمساڵدا زیاتر چاوی خستووەتەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی ئاسایش و سەلامەتی، لەبری تایبەتمەندییە هونەرییە نوێیەكان، جگە لە كاتژمێرە نوێیەكەی كە چەند تایبەتمەندییەكی بۆ زیادكردووە.

بەپێی بڕیارەكەی كۆمپانیای ئەپڵ، لەمەودوا ئایفۆن 14 لە هندستان دروستدەكرێت.

بەپێی وتەی شارەزایان پێشبینی دەكرێت ئەپڵ نزیكەی 5%ی بەرهەمهێنانی ئایفۆن 14 لە كۆتاییەكانی ئەمساڵدا بگوازێتەوە بۆ چین، كە بە دووەم گەورە بازاڕی مۆبایلی زیرەك لە جیهاندا دادەنرێت لە پاش چین، وەك ئەوەی ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە.

هەروەك چاوەڕوان دەكرێت بگاتە ئاستی دروستكردنی یەك لە چواری مۆبایلەكانی لە هندستان تا ساڵی 2025.

بەپێی میدیاكان یەكێك لە پاڵنەرەكان، گەڕانی كۆمپانیا تەكنەلۆجییەكانی ئەمریكایە بەدوای جێگرەوەی چین-دا. ئەمەش دوای ئەو زنجیرە كەرەنتینانەی لەو وڵاتەدا ئەنجامدران بەهۆی پەتای كۆرۆناوە، جگە لەو ترسەی لە ئارادایە دەربارەی ڕوودانی ناكۆكیی زیاتر لەنێوان واشنتن و پەككین سەبارەت بە تایوان.

لەكاتێكی پێشتری ئەمساڵدا ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ڕایگەیاند، كۆمپانیاكە دەیەوێت دروستكردنی بەرهەمەكانی لە وڵاتانی وەك ڤێتنام و هندستان زیادبكات.

بابەتی پێشتر

فرۆشتنی لەفە لە خوێندنگەکاندا قەدەغەکرا

بابەتی دواتر

حكومەتی هەرێم بە دوو هەنگاو كار لەسەر كۆكردنەوەی پارەی كارەبای ماڵان دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share