ناسا: دوو كەشتیوانی ئاسمانی ڕەوانەی سەر مانگ دەكەین

ژن و پیاوێکن

ئاژانسی بۆشایی گەردوونی ئەمریكی (ناسا) ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی ئەیلول ڕایگەیاند، ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی دوو كەشتیوانی ئاسمانی ڕەوانەی سەر مانگ بکات.

ئاژانسەكە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، لە میانی پڕۆگرامی (Artemis)دا لە ساڵی 2024دا، دوو كەشتیوانی ئاسمانی کە ژن و پیاوێکن ڕەوانەی سەر مانگ دەکات.

جیم برایدێنستاین، بەڕێوبەری ناسا وتی، ئامانجی پڕۆگرامەكە نیشتنەوەیە لەسەر مانگ و بۆ ئەو پڕۆژەیە پێویستییان بە 28 ملیار دۆلار هەیە.

بڕیارە كەشتیوانەكان لەڕێی سیستەمی ڕەوانەکردن بۆ ئاسمان (SLS) گەشتەکەیان ئەنجام بدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری OpenAI: بەکارهێنانی وشەی “سوپاس” لە ChatGPT ساڵانە ملیۆنان دۆلاری تێدەچێت

سام ئاڵتمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای Open AI رایدەگەیەنێت، بەکارهێنانی دەستەواژەی وەک “تکایە” و “سوپاس” لەکاتی قسەکردن لەگەڵ ChatGPT،…
زیاتر ببینە

مانگێكی دەستكرد بۆ چاودێریكردنی بەهێزترین تەقینەوەكانی گەردوون رەوانەكرا

چین، رۆژی شەممە مانگێكی دەستكردی چینی-فەرەنسی بۆ چاودێریكردنی “تەقینەوەكانی گاما” كە بەهێزترین تەقینەوەكانی گەردوونن، رەوانەی بۆشایی ئاسمان كرد.…
Total
0
Share