فرۆشتنی لەفە لە خوێندنگەکاندا قەدەغەکرا

بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی بە بڕیارێک فرۆشتنی لەفە و سەوزەی لە خوێندنگا و باخچەکانی منداڵان قەدەغەکرد.

بەپێی نوسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی، کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە،  بڕیاردراوە فرۆشتنی خواردنی ئامادەکراو “لەفە” لە فرۆشگای خوێندنگەکان تا کاتێکی نادیار ڕابگیرێت.

لەبەشێکی دیکەی نوسراوەکەدا هاتووە، پێویستە خوێندکار دەبەی ئاوی خۆی پێبێت و بە هیچ شێوەیەک ئاوی بەلوعەی خوێندنگە نەخورێتەوە.

هاوکات لە کۆتایی نوسراوەکەدا داواکراوە ڕێنماییەکانی دەست شوشتن و ڕاگرتنی پاکوخاوێنی لەناو خوێندکاراندا بڵاوبکرێنەوە.

بابەتی پێشتر

دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی ڕادەگەیەنرێت

بابەتی دواتر

ئەپڵ دروستكردنی ئایفۆن لە چینەوە بۆ وڵاتێكی دیكە دەگوازێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێك لە فراكسیۆنی سەوز-ەوە

فراكسیۆنی سەوز لە راگەیەندراوێكدا هێرشكردنەسەر پەرلەمانتارێكی ئیدانە دەكات و داواشدەكات تاوانكارانی كردەوەكە دەستگیربكرێن. فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند،…
Total
0
Share