محەمەد حەلبووسی لەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەستلەکارکێشانەوەی ڕایگەیاند، ئەمساڵ قورسترین ساڵی ژیانم بوو بەهۆی ئەو کێشە و فشارانەی کە هەبوون، ئەم بڕیارەشم کێشە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران دروست ناکات.
محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە لە میانەی بەڕێوەچوونی چوارەمین دیداری ڕافیدەین ڕایگەیاند، “به هۆی ئه‌و رووداوانه‌ی كه ڕوویاندا، پێویست بوو به شێوه‌یه‌كی ته‌ندرووست مامه‌ڵه‌یان لەگەڵ بكه‌ین و دۆخەکە تێپەڕێنین، پێویست بوو پێش چله كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكرێت، به‌ڵام به هۆی ململانێ و قووڵبوونه‌وه‌ی كێشه‌كان، دانیشتنه‌كان دواخرا تا دوای چله”.
وتیشی،” دەستلەکارکێشانەوەم کێشە بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دروستناکات و کۆبوونەوەکان دەستپێدەکەنەوە”.
باسیلەوەشکرد، ” ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رمگرتووه، به‌رپرسیارێتییه له ئه‌ستۆمدا، بۆ بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م پرسم به لایه‌نه سیاسییەکان نه‌كردووه”.
لەبەشێکی دیکەی وتارەکەیدا حەلبووسی ئاماژەی بەوەکرد، “ئه‌مساڵ قورسترین ساڵی ژیانم بوو، ساڵێكی پڕ كێشه و فشار بوو لەئێستادا بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەم خستووەتە بەردەم ئەنجوونی نوێنەران با ئه‌وان بڕیار له‌سه‌ر مانه‌وه‌م بده‌ن”.
ئاشکراشیکرد، ” بڕیاری کشانەوەم هیچ پەیوەندییەکی بە پارتی دیموکرات و ڕەوتی سەدرەوە نییە، ئەوان بەشێکی گرنگی پێکهاتەی سیاسی عێراقن، بەردەوام پەیوەندییمان لەگەڵیاندا هەیە دەرگای گفتوگۆمان دانەخستووە”.