ئامارێک: یەک ملیۆن منداڵی عێراقی لە خوێندن و خواردن و تەندروستی بێبەشن

بەپێی ئامارێکی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، یەک ملیۆن منداڵی عێراقی لە خوێندن و خواردن و خزمەتگوزاریی تەندروستیی بێبەشن و کارکردن بە منداڵان یەکێکە لە دیاردە بەربەڵاوەکان.

عەبدولزەهرە هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، “یەک ملیۆن منداڵی عێراق لە خوێندن و خواردن و تەندروستی بێبەشن، %5 ی منداڵان لە عێراق کاردەکەن ئەمەش وادەکات رۆژانە رووبەڕووی توندوتیژی ببنەوە، هۆکاری ئەمەش هەژارییە کە بەرۆکی هاوڵاتییانی عێراقی گرتووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “وەزارەتمان کار بۆ دانانی پلانێکی پێنج ساڵەیی دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەژاری، جگە لەوەش پێشکەشکردنی هاوکاریی دارایی بۆ خوێندکاران و پاڵپشتیکردنی کچان بۆ تەواوکردنی خوێندن بەشێکی دیکەن لە کارەکانی وەزارەتەکە”.

بەپێی ماددەی 52 ی یاسای بودجە ئەو خێزانانەی کە مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە مانگانە بڕی 30 هەزار دینار بۆ منداڵەکانیان خەرجدەکرێت بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی خوێندنیان.

 

بابەتی پێشتر

سەنتەری میترۆ: سوپای توركیا دەست لە خەڵكی مەدەنی ناپارێزێت

بابەتی دواتر

لێدوانی ئەنچیلۆتی پیش یارییەکەى سێلتاڤیگۆ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share