سەعدی پیرە: تائێستا یەكێتی و پارتی لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار ڕێككنەكەوتوون

سەعدی ئەحمەد پیرە

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، تائێستا ڕێككەوتن لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار لەنێوان یەكێتی و پارتیدا نەكراوە و دەشڵێت، هیچ هەلێكمان نییە جگە لە یەكڕیزیی.

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە وەڵامی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ڕایگەیاند، تا ئەم چركەیە نەمبیستووە لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار لەنێوان یەكێتی و پارتی ڕێككەوتن هەبێت.

وتیشی، یەكێتی و پارتی “دوژمنی یەك نین، دۆستین، جیاوازیمان هەیە، دوو حزبی جیاوازین، لە ڕوانگەی بۆچوونی سیاسیی جیاواز ركابەری یەكترین، جیاوازیش هەیە لەنێوان دوژمن و ركابەر”.

ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی دووپاتیشیكردەوە، هیچ هەلێكمان نییە جگە لە یەكڕیزیی لایەنە سیاسیەكان لە هەرێمی كوردستان و پێكەوە گونجان.

ئەوەشی خستەڕوو، گفتوگۆی نێوان هەردوو حزب هەیە و بەردەوامە، ڕێككەوتن بكرێت یان نەكرێت، هەرێمی كوردستان دەبێت حكومڕانی بكرێت، حكومڕانیش بەبێ یەكێتی و پارتی ناكرێت و بەردەوام دەبێت.

بابەتی پێشتر

ئەو سێ خوشک و برایەی بەهۆکارێکی نادیار لەماوەی چەند ڕۆژێکدا گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

وادەی دابەشکردنی نەوتی سپی ڕاگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ پشووی فەرمییە

سبەینێ سێشەممە لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکانی هەرێمی کوردستان بەهۆی سەری ساڵی کۆچییەوە پشووی فەرمی دەبێت. بەپێی پشووەکانی ساڵنامەی…
Total
0
Share