ڕزگاربوویەکی ئەنفال: دوای دەرهێنانی گۆڕەبەکۆمەڵەکان سەگ دەمی لەناو ڕوفاتەکاندا بووە

ڕزگاربوویەکی ئەنفال لەسەر کەمتەرخەمی لە دەرهێنانی گۆڕەبەکۆمەڵەکان داوای یاسایی لەسەر دامەزراوەی شەهیدانی عێراق و پارێزگاری سەماوە تۆمارکرد.

تەیموری ئەنفال، کە یەکێکە لە ڕزگاربووەکانی کارەساتی ئەنفال ئەمڕۆ 12ی تشرینی یەکەم ڕایگەیاند، “لەسەر ئەو پێشێلکاریانەی کە لەسەر گۆڕەبەکۆمەڵەکان بینراوە کە زوڵمێکە دژی مرۆڤ و ئاین و نەتەوەش نیگەرانی خۆم چەندجارێک ڕاگەیاندووە، ئێستاش ئەو کەمتەرخەمییانە بەردەوامە و چەندینجار خۆم کەلوپەلی ئەنفالکراوانم کۆکردوەتەووە لە کاتێکدا نابێت بچوکترین شت لە گۆڕەکان بەجێبمێنێت”.

تەیمور ئاشکرایکردووە، “بەهۆی ئەوەی ڕەخنەم لە کەمتەرخەمی دامەزراوەکە و پارێزگار گرتووە دامەزراوەی شەهیدانی عێراقیش سکاڵای لەسەر من تۆمارکردووە کە گوایە ناویانم زڕاندووە و داوای قەرەبوو دەکەن، بەڵام دڵنیام ئەمە بۆ ئەوەیە کە سکاڵاکەم بکشێنمەوە، منیش هەرگیز ئەوە ناکەم”.

تەیمور یەکێکە لەو ڕزگاربوانەی کە لە ئەنفالەکانی ساڵانی 80 بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر لە یەکێک لە کوشتارگەکانی حزبی بەعسدا لە بیابانەکانی سەماوە ڕزگاری بوو و بەڵام لەو ئەنفالەدا دایک و سێ خوشکی و 110 کەس لە بنەماڵە و ناسراوەکانی لە شەوێکدا کۆمەڵکوژکراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: خزمەتكردنی كەركوك و بەدەمەوەچوونی داواكاریی خەڵكە دڵسۆزەكەی بە ئەركی خۆمان دەزانین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كەركوك لەگەڵ ژمارەیەك مامۆستا و زانای ئایینی كۆبووەوە. ‏‎لە دیدارێكدا…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: دەمانەوێت سلێمانی بکەین بە پایتەختی کارسازی و وەبەرهێنان لە عێراق و ناوچەکە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، سلێمانی پایتەختی رۆشنبیرییە، بەڵام دەمانەوێت بیکەین بە پایتەختی کارسازی و وەبەرهێنان…
Total
0
Share