پاریس: بەخێرایی لە “كۆتایی ڕێگا”ی ڕزگاركردنی ڕێككەوتنی ئەتۆمی نزیكدەبینەوە

وتووێژەكانی ڤیەننا تایبەت بە ڕێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران

باڵیۆزی فەرەنسا لە نەتەوە یەكگرتووەكان دەڵێت، دەروازەی زیندووكردنەوەی ڕێككەوتنی ئەتۆمیی ئێران كراوەیە، بەڵام لەئێستادا بەخێرایی لە كۆتایی ڕێگاكە نزیك دەبینەوە.

نیكۆلا دی ریفییە، باڵیۆزی فەرەنسا لە نەتەوە یەكگرتووەكان لە هاوشانی هەریەك لە باڵیۆزانی بەریتانیا و ئەڵمانیا لە ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكە وتی، لە خاڵێك نزیكدەبینەوە كە تیایدا هەوڵەكانی ئێران لەبواری بەرنامە ئەتۆمییەكەیدا تەواوی ئەو پلانی كارە بەرفراوانە هاوبەشە (ڕێككەوتنی ئەتۆمی) لە ناوەرۆكەكەی بەتاڵ دەكاتەوە.

وتیشی، “پێویستە ئێران لەنێوان هەرەسهێنانی ڕێككەوتنەكە یان گەیشتنە ڕێككەوتنێكی دادپەروەرانە و گشتگیر یەكێكیان هەڵبژێرێت.. بەردەوامی ئێران لە بارگرژییە ئەتۆمییەكان واتە ئێمە بە خێرایی لە كۆتایی ڕێگاكە نزیكدەبینەوە”.

باڵیۆزەكەی پاریس ئەوەی خستەڕوو، هیچ كاتێك بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران هێندەی ئێستا پێشكەوتنی بەخۆیەوە نەبینیوە. ئەم هەنگاوە ئەتۆمییە هەڕەشەیە لە ئاسایش و ئاشتیی نێودەوڵەتی و سیستمی جیهانی بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ئەتۆم.

بەپێی ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ساڵی 2015 ئێران بەرنامە ئەتۆمییەكەی سنوورداركرد كە ڕۆژئاوا ترسی هەیە لە دروستكردنی چەكی ئەتۆمدا بەكاریبهێنێت، ئەوەش تاران ڕەتیدەكاتەوە، لە بەرامبەر ئەو سنووردانانەدا ویلایەتە یەكگرتووەكان، یەكێتیی ئەوروپا و نەتەوە یەكگرتووەكان سزاكانی سەر ئەو وڵاتەیان سووك كرد.

بەڵام لە ساڵی 2018 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەوكاتی ئەمریكا كشانەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی لە ڕێككەوتنەكە ڕاگەیاند و دووبارە سزاكانی بۆسەر ئێران گەڕاندەوە، لە بەرامبەردا تاران پێشێلی ئەو كۆت و بەندانەی كرد كە بەسەر بەرنامەی ئەتۆمییەكەیدا سەپێندرابوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تووشبوون زیاتر دەكات.. تەندروستیی جیهانی لەبارەی ئۆمیكرۆنەوە هۆشداریی دا

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی، بە فەرمی، هۆشداری لەبارەی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن دەدات بەوەی بەهۆی تایبەتمەندییەكانیەوە ئاستی تووشبوون بە كۆرۆنا بەرزدەكاتەوە،…
زیاتر ببینە

ماكرۆن زۆرینەی پەرلەمانی لەدەستدا و پێویستی بە هاوپەیمانێكە تا حكومەت پێكبهێنێت

ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی فەرەنسا ڕاگەیەندرا، سەرەڕای ئەوەی هاوپەیمانییەكەی ماكرۆن زۆرترین كورسی بەدەستهێناوە، بەڵام بەتەنها ناتوانێت حكومەتی نوێ پێكبهێنێت.…
Total
0
Share