ڤیدیۆ.. پەرلەمانتارێک دەکەوێتە بەر هێرشی خۆپیشاندەران

ژنە پەرلەمانتارێکی لوبنانی دەکەوێتە بەر هێرشی ژمارەیەک خۆپیشاندەر لەکاتێکدا هەوڵدەدەن بچنە ناو بینای پەرلەمانەوە.

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا، کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوکراوەتەوە، “لەکاتی خۆپیشاندانی ژمارەیەک لە سەربازانی خانەنشینی لوبنانی لەبەردەم بینای پەرلەمانی وڵاتەکەیان پەرلەمانتار سینتیا زرازیر، دەکەوێتە بەر هێرشی خۆپیشاندەران”.

وەک لە گرتەکەدا دەردەکەوێت، پەرلەمانتارەکە بەمەبەستی پشتگیریکردنی خۆپیشاندەران لە ناو بینای پەرلەمان دێتە دەرەوە خۆپیشاندەرەکان دەیانەوێت بچنە ناو بیناکەوە، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕێگریان لێدەکرێت.

ئەو پەرلەمانتارە لەکاتی هەوڵدانی بۆ نێوەندگیری لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و سەربازە خانەنشینەکان ڕووبەڕووی ئازاردان دەبێتەوە، بەڵام دواتر لەو شوێنە دەرباز دەکرێت و دەچێتەوە ناو بینای پەرلەمان.

بەیانی ئەمڕۆ، بەهۆی ناڕازیبوونیان لە یەکێک لە ماددەکانی بودجەی لوبنان تایبەت بە قەرەبووکردنەوەی دارایی سەربازانی خانەنشین، خۆپیشاندانێکی فراوان لەبەردەم پەرلەمانی لوبنان بەڕێوەچوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا: ژمارەیەک ئامانجی داعـ.ـش لە سوریا بۆردومانکرا

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، شەوی شەممە ژمارەیەک ئامانجی داعـ.ـشی لە سوریا بۆردومان کردووە. ئەمەش لە تۆڵەی…
Total
0
Share