دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران تایبەت بە بودجە دەستیپێكرد

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

پاش ئەوەی نیسابی یاسایی ئامادەبوونی پەرلەمانتاران تەواوبوو، دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە دەستیپێكرد.

(كەمێك پێش ئێستا) ئەمڕۆ چوارشەممە 31ی ئازار دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2021 بە ئامادەبوونی 215 پەرلەمانتار دەستیپێكرد.

ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، نیسابی یاسایی تەواو بووە و دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران تایبەت بە بودجە دەستیپێكرد.

پێشتر محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چووە نێو هۆڵی پەرلەمانەوە و بانگهێشتی پەرلەمانتارانی كرد بۆ دەستپێكردنی دانیشتنەكە.

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، “كورتهێنانی بودجە گەیشتووەتە 28 تریلیۆن دینار، ڕەنگیشە پاش هەندێك گۆڕانكاری لەبارەی پترۆدۆلار و پەرەپێدانی هەرێمەكان ئەو ڕێژەیە بەرزببێتەوە بۆ 30 تریلیۆن”.

بڕیاردەری لیژنەكە ئەوەشی خستەڕوو، “چارەسەركردنی كورتهێنانی لەڕێی دابینكردنی پارەوە دەبێت لەڕێی ئەوەی كە نرخی فرۆشتنی نەوت لە بودجەدا بە 45 دۆلار هەژماركراوە، بەڵام ئێستا 64 دۆلار، ئەو جیاوازییە دەتوانێت كورتهێنانی كەمبكاتەوە”.

ئەحمەد سەفار ئاماژەی بەوەشكرد، “قەرزی نوێ بوونی نییە، بەڵكو قەرزە كۆنەكان بەردەوام دەبن، هەروەها قەرزە دەرەكییەكان ڕادەگیرێن”.

سەبارەت بە پشكی هەرێم، بڕیادەری لیژنەی دارایی ڕایگەیاند، “كێشەكانی بودجە لەنێوان شاندی هەرێم و ناوەند چارەسەر كراون، ئەو چارەسەرەش لە مادەی 11دا ڕەنگی داوەتەوە، لیژنەی داراییش دەنگی بە تەواوی مادەكانی بودجە داوە و ئامادەیە بۆ دانیشتنی پەرلەمان”.

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی چەند بڕیارێك بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا دەركران

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك: ڕێككەوتنێكی گشتی هەیە بۆ تێپەڕاندنی بودجە لە دانیشتنی ئەمڕۆدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share