شەوكەت محەمەد: ئەمساڵ هیچ بەشە خۆراكێكی مانگانەی هاوڵاتییان نافەوتێت

بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ئەمساڵدا و تاوەكو ئێستا حەوت سەبەتەی خۆراك بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشكراوە و جەختیشدەكاتەوە ئەگەر بەم شێوازە بەردەوام بێت ئەمساڵ هیچ بەشە خۆراكێكی مانگانەی هاوڵاتییان نافەوێت.

شەوكەت محەمەد بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەمساڵ حەوت سەبەتەی خۆراك دابەشكراوە و مانگانە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە لەكاتی خۆیدا خۆراكەكان دەگاتە دەستمان و هیچ ساڵێك وەك ئەمساڵ نەبووە و ساڵانی ڕابردوو سێ بۆ چوار مانگ سەبەتەی خۆراك بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكران، ئەمساڵ هەموو مانگێك شەش بۆ حەوت ماددە دەگاتە دەستمان و دابەشی دەكەین.

ئاشكرایكرد، ئەگەر بەم میكانیزمەی ئێستا بەشە خۆراكەكانمان بۆ ڕەوانەبكرێت هیچ بەشە خۆراكێكی هاوڵاتییان نافەوتێت لەكاتێكدا ساڵانی ڕابردوو سێ بۆ چوار سەبەتەی خۆراك دابەشكراوە و ئەمساڵ حەوت سەبەتەی خۆراك لە هەرێمی كوردستان هاوشێوەی عێراق دابەشكراوە.

بابەتی پێشتر

درێژكردنەوەی دەوامی خوێندنگەكان و لابردنی پشووی هاوینە یەكلاكرایەوە

بابەتی دواتر

ئێران: ئەمریكا نیازباشیی خۆی نیشانداوین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی چەمچەماڵ: دەنگۆی بەکارخستنی کامێراکانی نێوان سلێمانی-چەمچەماڵ دوورە لە راستییەوە

هاتوچۆی چەمچەماڵ، رایدەگەیەنێت، “دەنگۆی بەکارخستنی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەویی نێوان سلێمانی-چەمچەماڵ دوورە لە راستییەوە”. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share